بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەسەر دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا و هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ کاریگەری لە ئەو دانوستانانە، وتی: هەر کات کە داهێنانێک لە دانوستانەکان دروست بێت، ئیسرائیل هەوڵەکانی خۆی دژی دیپلۆماسی دەخاتە گەڕ و ئەوەش بابەتێکی نوێ نییە.
ناوبراو زیادی کرد: لە دریژەی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و هاوئاهەنگ کاری دانوستانەکانی ڤیەنا، پێوەندی لە نێوان بورل و ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دروست بوو و بڕیار درا درێژەی دانوستانەکان بە سەفەری مۆرا بۆ تاران ئەنجام بدرێت و پێشوازیشی لێکرا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئێران هەندێک لە پێشنیارەکانی خۆیی پێشکەش کردووە کە ئەگەر لاینی ئەمریکی بڕیاری سیاسی بدات، دەتوانین بڵێین بەستێن بۆ چوونەوە بۆ ڤیەنا خۆش بووە.
ڕۆڵی ڕووسیا لە دانوستانەکانی ڤیەنا سازێنەرە
ناوبراو لە کاردانەوە بە تویتەکانی ئەم دواییەی ئۆلیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە ڤیەنا وتی: ڕۆڵی ڕووسیا لە دانوستانەکانی ڤیەنا سازێنەرە و ئەوەی کە ئێمە دەیبیسین، هەر ئەوە بوو کە لە دیداری بەڕێز لاڤرۆف لە مسکۆ بیستمان و کارمان بە تویتی کەسانی دیکەوە نییە.
وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی زیادی کرد: ئاغەی لاڤرۆف ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئەمڕۆ ڕێککەوتن بکرێت، ڕووسیا هیچ کێشەیەکی نییە و هەوڵیشی بۆ دەدات، ئەمە هەڵوێستی فەرمی حکومەتی رووسیایە.
Your Comment